ئەردۆغان: هیچ هێزێک ئێمە ناوەستێنێت

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکیدا رایگەیاند، هیچ هێزێک ئەوان ناوەستێنێت لە ئۆپراسیۆنەکەیان تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئەرکەکەیان تەواو دەکەن  و بە قوڵایی 400 کیلۆمەتر چوارگۆشە ناوچەی ئارام دروست دەکەن.

لەمیانەی وتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئەردۆغان پرسیاری کرد لەوەی "کە پەکەکە و یەپەگە لە کەیەوە بوونەتە ئەندامی ناتۆ، کە بەم شێوەیە وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی ناتۆ بەرگریان لێ دەکەن".

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، " هیچ هێزێک ئێمە ناوەستێنێت لە بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکەمان تا ئەوکاتەی ناوچەی ئارام دروست دەکەین".

ئەردۆغان هێزەكانی سوریای دیموكرات بە "تیرۆرست" وەسف دەكات و دەڵێت با چەك دابنێن و لە ناوچەی ئارام بچنە دەرەوە ئێمە كۆتایی بە پڕۆسەی "ئاشتی" دەهێنین.

بە وتەی سەرۆك كۆماری توركیا تا ئێستا بە ڕووبەری 1220كیلۆ مەتر ناوچەیان لە باكوری سوریا كۆنترۆڵ كردووە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچن.
 



PM:01:04:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت