ئەگەر بەکارهێنەری سیستەمی ئەندرۆیدیت، ئەم 15 بەرنامە مەترسیدارە لە مۆبایلەکەتدا بسڕەوە


وێستگە نیوز-
شارەزایانی ئەمنی لە کۆمپانیای Sophos ی بریتانی ئاشکرایان کرد،  بەشی بەرنامە دابەزاندنی google play  چەندین ئەپڵیکەیشن-بەرنامەی مەترسیداری تێدایە کە هەڕەشە لەو مۆبایلانە دەکات کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن. 

بەپێی وتەی ئەو شارەزایانە بەشێک لەو بەرنامانە کە ژمارەیان 15 بەرنامەیە بە شێوەی شاراوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئاشکرانەبن، زۆربەشیان بەکارهێنەری مۆبایلەکە تووشی بێزارییەکی زۆر دەکەن لە رێگەی پڕکردنەوەی شاشەی مۆبایلەکەوە بە ریکلامی بەردەوام.

بەشێک لە شارەزایان داوا لە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید دەکەن ئەو 15 بەرنامە مەترسیدارە لە مۆبایلەکانیاندا بسڕنەوە.

ئەو 15 بەرنامەیەی نابێ لە مۆبایلەکەتدا هەبن:

 
•  (Flash On Calls & Messages).
•  (Read QR Code).
•  (Imagine Magic).
•  (Generate Elves).
• Savexpense
• QR Artifact.
• Find Your Phone : Whistle.
•  Scavenger - - - speed guard.
• Auto Cut Out Pro.
• Background Cut Out.
• Photo Background.
• ( ImageProcessing).
• Background Cut Out New.
• Auto Cut Out.


AM:11:15:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 10508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت