روانگەی سوری: تا ئێستا 70 هاووڵاتی كوژراون لەگەڵ ئاوارە بوونی 300 هەزاركەس


وێستگە نیوز-
بە پێی راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ تا ئێستا لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كودرستان 70 كەس لە هاوولآتیانی مەدەنی شەهید بوون، لەگەڵ ئاوارە بوونی 300 هەزار كەسدا.

 

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە كە لە دەستپێكردنی پڕۆسە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كودرستان تا ئێستا 71 كەس لە هاولآتیانی مەدەنی شەهید بوون، لەو ژمارەیە 21یان منداڵن، لەگەڵ بەرپرسێكی حزبی سیاسی و دوو هاوولآتی دیكەیش كە بە گولە لەلایەن چەكدارە لایەنگرەكانی توركیاوە شەهیدكراون، بەلآم راپۆرتەكە ئاماژەی بە ژمارەی بریندارەكان نەكردووە، لە كاتێكدا ژمارەی ئەوان زۆر زیاترە.

لەلایەكی دیكەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە كە 300 هەزار كەس ئاوارە بوون هەندێك ناوچە بە تەواوەتی چۆڵ كراون و زۆرینەیان بەرەو شاری حەسەكە هەلآتوون.

هەروەها ئاشكرایكردووە كە ئاوارەكان لە دۆخێكی قورسدان بەهۆی بێ شوێنی نەبوونی ئازوقەی پێویست.
 
د.ح


AM:10:25:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت