تەلەگراف: ترەمپ رۆژهەلآتی ناوەڕاست پێشكەش بە پۆتین دەكات

‌ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا

وێستگە نیوز-
لە بابەتێكدا كە لە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بریتانی بلآو كراوەتەوە دەڵێت "پۆتین رۆژهەلآتی ناوەڕاستی لەسەر سینییەك پێشكەش كرا".

نوسەر باس لەوە دەكات كە گەورەترین سوودمەند لە بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیایە، دەشڵێت ئەو بڕیارە دیاریەكی زۆر گرانبەها و بەخشندانەیە لەلایەن ترەمپەوە بۆ پۆتین بەر لە رۆژی لە دایك بوونی.

هاوكات نوسەر باس لەوە دەكات كە بەردەوام سەرۆكەكانی ئەمریكا كاری یەكەمیان ئەوە بووە روسیا لە نەوتی رۆژهەلآتی ناوەڕاست دوور بخەنەوە بەلآم بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە بەرامبەر بە كوردی سوریا، ئێستا رۆڵی سەركردایەتی ناوچەكە دراوەتە دەست پۆتین لە كاتێكدا پێشتر ئەو رۆڵە ئەمریكا دەیبینی.


د.ح
 


AM:10:15:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت