تەقینەوەیەک لەسەر چیای ئەزمەڕ روویدا
وێستگە نیوز-
تەقینەوەیەک لەسەر چیای ئەزمەڕ روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لە رووداوەکەدا کەسێکیش بریندارە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ وێستگە نیوزی ئاشکرا کرد، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکەن.
وێستگە چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیەوە کرد، وەڵامی پەیوەندییەکە نەدرایەوە.
PM:06:24:15/10/2019
ئهم بابهته 5828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت