بەهۆی زریانێکەوە لە ژاپۆن دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگە نیوز-
سەرچاوە هەواڵیەکانی ژاپۆن رایانگەیاند، بەهۆی زریانی هاگیپیس لەو وڵاتە تا ئێستا 66 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی NHK ی ژاپۆنی ئاشکرایکردووە تا ئێستا چارەنوسی 15 کەسیش نادیارە، 212 کەسیش برینداربوون.
لە رۆژی شەممەوە زریانێکی بەهێز کە بە هاگیپیس ناسراوە وڵاتی ژاپۆنی گرتووەتەوە و زیاتر لە 133 هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون و 34 هەزار ماڵیش بێ ئاو بوون.
لە هەڵمەتەکانی گەڕان و بەهاناوەچوونیشدا حکومەتی ئەو وڵاتە 110 هەزار سەرباز و پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوەو کارمەندانی ئاسایشی دەریایی بەشداری پێکردووە.
PM:05:06:15/10/2019
ئهم بابهته 1704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت