ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە


وێستگە نیوز-

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەو کۆبوونەیە سبەی چوارشەممە لە بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک ئەنجامبدرێت.

ماوەی شەش رۆژە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە بەرامبەردا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرگری دەکەن و رووبەڕووی سوپای تورکیا وەستاونەتەوە، بەهۆی هێرشەکانەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربوون، هەزاران کەسیش ئاوارەی ناوچەکانی دوور لە شەڕ بوون. 


PM:04:27:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت