یه‌كێتی ئه‌وروپا له باره‌ی دۆخی باكووری سوریا بڕیار ده‌دات
رۆژئاوای کوردستان لە ژێر رەحمەتی ئاگرو ئاسندا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێیوایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، ئیدانه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "پێویسته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا سه‌ركۆنه بكه‌ن، داوا ده‌كه‌ین ئابڵۆقه بخه‌نه سه‌ر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ ئه‌نقه‌ره، داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجام بدرێت".
له‌كاتی گه‌یشتنی به لۆكسه‌مبۆرگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكات، لۆدریان رایگه‌یاند: "ئه‌م هێرشه‌ی توركیا ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و خوڵقاندنی كاره‌ساتی مرۆیی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فه‌ره‌نسا پێشبینی ده‌كات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بگه‌ینه ئه‌نجامێك داوای كۆتاییهێنان به هێرشه‌كه بكرێت و هه‌ڵوێستێكی توند له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی چه‌ك له ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌نقه‌ره بنوێنرێت، هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ئه‌مریكا بكرێت".
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "هه‌وڵه‌كانی بۆ خێرا راگرتنی هێرشه‌كه‌ی توركیا چڕده‌كاته‌وه".
AM:10:43:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت