وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی بڵاوكرده‌وه‌.


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌ و ئه‌مڕۆش دارایی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019یان وه‌رگرتووه‌.


PM:12:13:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 22496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو