به‌ڤیدیۆ.. كوشتنی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له رۆژئاوای كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه و تیایدا كوژرانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه گولـله‌یان پێوه ده‌نرێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه كه بكوژه‌كان سه‌ربه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سوریان كه توركیا پشتیوانیان لێ ده‌كات.
هاوكات روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه گروپه چه‌كداره‌كه‌ی سه‌ربه توركیا به‌یداخێكیان پێ بووه كه ناوی "احرار الشرقیه"ی له‌سه‌ر نوسراوه و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه گولـله‌بارانیان كردون، شه‌ش هاوڵاتی بوون.
PM:09:42:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 18756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت