سەرۆكی حزبێكی رۆژئاوای كوردستان كوژرا

‌هەفرین خەلف سەرۆكی پارتی سوریای سەربەخۆ

وێستكە نیوز-
هەفرین خەلەف سەرۆكی پارتی سوریای سەربەخۆ كە باڵێكی سەربە یەپەگەیە لەلایەن فڕۆكەیەكی توركییەوە بە ئامانج گیراوە و كوژراوە.

هەفرین خەلف سەرۆكی پارتی سوریای سەربەخۆ كە باڵێكی سەربە یەپەگەیە لەلایەن فڕۆكەیەكی توركییەوە بە ئامانج گیراوە و كوژراوە.
میدیاكانی سەر بە یەپەگە بڵاویان كردەوە كە "هەڤرین خەلەف لە كاتی چوونیدا بۆ سەر كارەكەی لەلایەن فڕۆكەیەكی توركییەوە لە سەر رێگای نێودەوڵەتی لە نێوان حەسەكە و رقە بە ئامانج گیراوە و شەهید كراوە"

ماوەی چوار رۆژە حكومەتی توركیا بە بەردەوامی هێرش دەكاتە سەر رۆژئاوای كردوستان و بۆردومانی هێزەكانی یەپەگە و سوریای دیموكرات دەكات، جگە لەوەی لە ڕێی زەمینییەوە هێرشی دەستپێكردووە و ئامانجی گرتنی ناوچە كوردییەكانە.
 


PM:12:57:12/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 10396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت