توركیا: وەڵاممان بۆ هەر سزایەكی ئابوری ئەمریكا دەبێت

‌سوپاي توركيا

 

وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكا، رایگەیاند كە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر سزایەكی ئابووری كە ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەیاندا بسەپێنێت.

دوای ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە نزیكن لە دەركردنی سزای ئابووری بەسەر توركیادا بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێدا دەڵێت "توركیا لە جەنگدایە لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل و پارتی یەكێتی دیموكراتی كە هەردووكیان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی".

هەروەها دەڵێت "هیچ كەس نابێت گومانی هەبێت بۆ هەر كارێك لە دژی پڕۆسە سەربازییەكەمان، كاردانەوەی خۆمان دەبێت".

د.ح


AM:09:21:12/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 18032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو