وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە بەغدا

‌سێرگی لاڤرۆڤ


وێستگە نیوز- 
وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە بەغدا. 

لە سەردانێکی چاوەڕوانکراودا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق کۆدەبێتەوە. 

دواتریش سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و ھەولێر و بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییە ئابوورییەكان كۆدەبێتەوە. 

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ به‌غدا هاوكاتی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانه‌ له‌ عیراق كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ چه‌ندین شاری گرتووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت. له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.



AM:11:22:07/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت