ههسهده: توركیا وادهكات گهلی سوریا لهژێر سایهی گروپه تووندڕهوهكان بژین
شەڕڤانانی هەسەدە لە باکووری سوریا
وێستگه نیوز ـ
ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، دەستپێكردنی ھێرشی توركیا لە رۆژھەڵاتی فورات، دەرگا لەبەردەم شەڕێكی درێژخایەن دەكاتەوە و توركیا دهیهوێت گهلی سوریا له ژێر دهسهڵاتی گروپه توندڕهوهكان بژین.
لە راگەیاندراوێكی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) هاتووه: ئەوان پابەندی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنی میكانزمی ئارام بوون و ھێزەكانیان و چەكەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان كشاندووەتەوە، ھەروەھا تەواوی سەنگەرەكانیان لەناوبردون و ئەوەش دۆخی ئێستای ھێزەكەیانی خستووەتە مەترسییەوە.
ههسهده ئاماژەی بەوەشكردووه: شەڕی باكووری سووریا میكانزمی ئاسایش دەكاتە میكانزمی مردن و میللەت دەربەدەر دەكات و دەرگا بۆ شەڕێكی درێژخایەن دەكاتەوە.
ھەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو، 11 ھەزار شەھیدیان لە شەڕی دژی داعش داوە و توانیویانە خەلافەتی داعش لەناو ببەن و دۆخێكی ئارام لە ناوچەكە بەدیبھێنن.
لەو راگەیەندراوەدا ھەسەدە دەشڵێت، "دەستپێكردنی ھەر شەڕێك لەلایەن توركیاوە رێگە لەبەردەم سەرھەڵدانەوەی داعش دەكاتەوە و گەلی سووریاش ناچار دەكات لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكاندا بژین".
هــ. ر
AM:09:05:07/10/2019
ئهم بابهته 2264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت