ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له سلێمانی ئاشكرا كرا
ژمارەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی ئاشکرا کرا
وێستگه نیوز ـ
ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ژمارەکە 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووە، دەشڵێت، "له‌یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان گرفتی هاتوچۆ له‌به‌شی زۆری شه‌قام و یه‌كتربڕو گۆڕه‌پانه‌كان بهدیدهكراوە".
كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌وتارێكدا كه وێنه‌یه‌كی کەلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: "له‌یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌و زانكۆ و په‌یمانگاكان گرفتی هاتوچۆ له‌به‌شی زۆری شه‌قام و یه‌كتربڕو گۆڕه‌پانه‌كان به‌دیده‌كرا".
ئەوەشی وتووە، "له‌هه‌ندێك شوێن گه‌یشته خنكانی هاتوچۆو له‌كاتی ته‌واوبونی ده‌وامی ئه‌و شوێنانه‌ش هه‌مان گرفت بهدیكرایهوه، لۆد‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر دروستبوو، هۆكاری دروستبونی ئه‌م گرفته‌ش بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه".
رائید کاروان ئاماژەی بەوەشداوە: "یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان زۆربونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله كه ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن تۆماری ئۆتۆمبێل له‌ئێستادا 552 هه‌زار و 415 ئۆتۆمبێل ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، ئه‌مه جگه لهئۆتۆمبێله میرییه‌كان و جگه‌له‌وه‌ی رۆژانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشکردووە: ته‌نها له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل له‌هاتوچۆی سلێمانی 26 هەزارو 415 ئۆتۆمبێل بووە، "پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژماره ئۆتۆمبێله له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان و دۆخی ئێستای شه‌قامه‌كان ده‌گونجێت؟".
هه‌روه‌ك ره‌خنه له‌شه‌قام و یه‌كتربڕه‌كانی سلێمانیش ده‌گرێت كه هه‌مان دۆخی ساڵانی پێشوتریان هه‌یو فراوانبون و نۆژه‌نكردنه‌وه به‌گوێره‌ی پێویست به‌دیناكرێت.
دەقی وتارەکە:
هۆکارە گرنگەکانی دروستبوونی لۆد لە شەقامەکانی شاری سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەیەکەم رۆژی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگا و زانکۆ‌و پەیمانگاکان گرفتی هاتووچۆ لە بەشی زۆری شەقام و یەکتربڕو گۆڕەپانەکان بەدی دەکرا، لەهەندێک شوێن گەیشتە خنکانی هاتووچۆ وەلەکاتی تەواو بوونی دەوامی ئەو شوێنانە هەمان گرفت بەدی کرا، لۆد‌و قەرەبالغییەکی زۆر دروست بوو، وە هۆکاری دروستبوونی ئەم گرفتە بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە:
1. زۆربوونی ژمارەی ئوتومبیل کە ئامارەکان دەری دەخەن تۆماری ئوتومبیل لە ئێستادا (٥٥٢،٧٨١) ئوتومبیل تەنها لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە جگە لە ئوتومبیلە میرییەکان، ئەمە جگە لەوەی کە رۆژانە ژمارەیەکی زۆری ئوتومبیلی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، شارەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکەن، وە تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠١٩) تۆماری یەکەمجاری ئوتومبیل لە هاتووچۆی سلێمانی (٢٦،٤١٥) ئوتومبیل تۆمار کراوە. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەم ژمارە ئوتومبیلە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ئێستای شەقامەکان دەگونجێت!
2. هاوکات لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئوتومبیل پڕۆژەی گرنگی ستراتیجی لە شاری سلێمانی بەدی ناکرێت، شەقام و گۆڕەپان و یەکتربڕو ڕێگاوبانەکان تا ڕادەیەک هەمان دۆخی ساڵانی پێشووتریان هەیە، فراوان بوون و نۆژەنکردنەوە بە پێی پێویست بەدی ناکریت.
3. نەبوونی پڕۆژەی گرنگ لە بواری هاتووچۆ کە هاوکار و یارمەرتیدەر بێت بۆ بەردەوام بوونی جوولەی هاتووچۆ و دروست نەبوونی لۆد‌و قەرەبالغی، وەک دروست کردنی (ئەندەرپاس، ئۆڤەرپاس و نەفەق)
4. خراپی سیستەمی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بۆیە هاوڵاتییان بە گشتی بۆ هەموو کارەکانی خۆیان ئوتومبیلی تایبەتی بەکار دەهێنن، وە ئەمڕۆ ئەم هۆکارە بە ئاشکرا بەدی کرا کە دایکان و باوکان ئوتومبیلی خۆیان بەکارهێنا بۆ گواستنەوەی قوتابییەکانیان وە ژمارەیەکی زۆری ئوتومبیل لە شەقامەکان بەدی کراو بووە هۆی دروست بوونی لۆد‌و قەرەباڵغی.
5. باش دیراسەنەکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لەبواری هاتووچۆ لە ماوەی رابردوو لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە وە دیارینەکردنی بەدیلی گوونجاو بۆ ئەو پڕۆژانە بە نموونە دانانی ترافیکی پەڕینەوەی پیادەکان لە هەندێ لە شەقامەکان بووەتە هۆی دروستکردنی لۆد‌و قەرەباڵغی، دەکرا لە رابردوو پێشبینی ئەم حالەتانە بکرایە لە جیاتی دانانی ترافیک پردی پەڕینەوەی کارەبایی دابنرایە. هەروەها دروستکردنی تاسەی دەستکرد (لەمپەری دەستکرد) کە ئامانج لە دانانی کەمکردنەوەی خێرایی و رووداوی هاتووچۆیە بەڵام لە هەندێ لە شەقامەکان بووەتە هۆی دروستکردنی لۆد‌و قەرەباڵغی.
6. هاتووچۆکردنی ئوتومبیلی بارهەڵگری گەورە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی و کەل وپەلی بیناسازی و...هیتر لە شەقامەکان لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی و لەکۆتایی دەوامی فەرمی هۆکارە بۆ دروست بوونی لۆد لەسەر شەقامەکان.
7. کار نەکردن و دەست پێنەکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی کە دەکرێت بڵێین بە دروستکردن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە بەشێکی باش لە گرفتی لۆد‌و قەرەباڵغی شاری سلێمانی چارەسەر دەکرێت.
8. زیادەڕەوی (تجاوز) لەسەر شۆستەو شەقامەکانی ناوشار وە زیادبوونی ئەم سەرپێچییە بە ئاشکرا بەدی دەکرێت.
9. کار نەکردن بەپێی پێویست بە پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی، دروستکردنی چەندین پڕۆژەی گەورە لەسەر یەک شەقام و لە یەک ناوچە و ڕەچاو نەکردنی ژمارەی سەردانیکەرانی ئەو پڕۆژانە، بۆ نموونە دروستکردنی چەندین قوتابخانەو خوێندنگە لە یەک شوێندا.
تێبینی/ مەرج نییە هۆکاری دروستبوونی لۆد‌و قەرەباڵغی تەنها بۆ ئەم خالانە بگەڕێتەوە کە ئاماژەم بۆ کردووە، زۆر هۆکاری هەیە بەڵام من ئەم هۆکارانەم لە کاتەدا بە گرنگ زانی بۆ دروستبوونی ئەم کێشەیە.
ڕائدی هاتووچۆ
کاروان محمد صدیق
PM:03:00:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت