سلێمانی... بەهۆی هاوڵاتییەكەوە 120 دۆنم زەوی دەسوتێت



وێستگە نیوز
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی ئەوەی كەسێك ئاگر لە  پوش و پاوان بەردەدات، 120 دۆنم زەوی دەسوتێت و دواجاریش كەسەكە دەستگیر دەگرێت.

هێمن كەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند" بەهۆی ئەو ئاگرەوە 120 دۆنم زەوی كە پێكهاتووە لە سێ باخی میوە و زیاتر لە دوو هەزار دار بەڕوو لەو سنوورە سووتاون".

كەمەرخان لەبارەی ئەو كەسەشی پاوانەكەی سووتاندووە، ئەوە رون دەكاتوە، كەسەمكە خاوەنی زەوییەكە نەبووە و لەئێستاشدا دەستگیر كراوە.

دەشڵێت"تیمەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداخ پاش ئاگاداركردنەوەیان دەستبەجێ‌ گەیشتوونەتە‌ شوێنی رووداوەكە و توانیویانە بە هاوكاریی ئاگركوژێنەوە و هاوڵاتیانی ناوچەكە، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن كە ماوەی دوو كاتژمێری خایاندوە".


PM:02:27:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت