بارەگایەکی تری حەشدی شەعبی بۆردومان کرا
وێستگه نیوز-
بارهگایهكی تری حهشدی شهعبی له ئهنبار له لایهن فڕۆكهیهكی نهناسراوهوه بۆردومان كرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بارەگایەکی تری حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە لە ئەنبار بۆردوومان کراوە.
ئەو سەرچاوە بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، فڕۆکەیەکی نەناسراو بۆردومانی یەکێک لە بارەگای یەکەی چالاکیەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
جێی ئاماژەیە پێشتر چەند جارێک بارەگاکانی حەشدی شەعبی رووبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە و زیانی مادی و گیانیان لێ کەوتووەتەوە.
PM:01:25:22/09/2019
ئهم بابهته 4448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت