"رۆژانی داهاتوو بۆ عیراق رۆژانی لەدایکبوونی قەیرانی سیاسی دەبن"

‌بەها ئەعرەجی



وێستگە نیوز-

جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرای کرد دوای گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە وڵاتی چین-ەوە جوڵانەوەیەکی سیاسی لە عیراق-دا سەرهەڵئەدا.

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکیدا لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی، ئەو جوڵانەوە سیاسیەی دژی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دێتەکایەوە دوو گروپ سەرکردایەتی دەکەن.

روونیشیکردووەتەوە، " یەکێک لە گروپەکان رکابەر و مونافیسەکانی حکومەتن کە نایانەوێت حکومەتی عیراق سەرکەوتوو بێت، بەتایبەت ئەگەر گەشتەکەی سەرۆک وەزیران بۆ چین سەرکەوتوو بێت.

بەها ئەعرەجی نوسیویشیەتی، گروپی دووەمیش لەوکاتەدا دێنە کایەوە کە سەردانەکە سەرکوتوو نەبێت کە خواستیشیان هەر ئەوەیە رکابەرەکانی حکومەتیش دەچنە پاڵیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە رۆژانی داهاتوو بۆ عیراق رۆژانی لەدایکبوونی قەیرانی سیاسی دەبن .


PM:12:05:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت