له‌سه‌ر زیادكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه روونكردنه‌وه ده‌درێت
بەشە خۆراکی مانگانە زیادی کرد
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی عیراق به‌شه خۆراكی مانگانه زیاد ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراكی سلێمانیش له‌و رووه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لەئێستادا هیچ بەرنامەیەك بۆگۆڕانكاری لەسیستمی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان نییە، ئەوكارانەشی لەعیراق كراون، هیچ شتێكی فەرمی بەدەست ئێمە نەگەیشتوە".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی هه‌یه زیادكردنه له بڕه خۆراكه‌كه‌دا نه‌ك ماده‌كان، پێشتر له ساڵه‌كه‌دا شه‌ش به‌شیان بۆ ده‌هات ئێستا كراوه به هه‌شت به‌ش، واتا دوو به‌ش زیادی كردووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆراكی سلێمانی، ماده‌كانی خۆراك تەنها چوار جۆرن وەك (ئارد، شەكر، برنج و زەیت)ن هیچ ماده‌یه‌كی تری بۆ زیاد نه‌كراوه.
هــ. ر
AM:11:30:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت