پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ راوچیه‌كی دەستگیر كرد
راوچییەکە دوو حاجی لەق لەقی کوشتبوو
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له نزیك چه‌می باسه‌ڕه هاوڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركرد كه راوی باڵندهیەکی جۆری (حاجی له‌ق له‌ق)ی كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی بنكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، تیایدا هاتووه: لە ئەنجامی دەرچوون و کێوماڵکردنی سنووری چالاکیان مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ توانیان تۆمەتبارێك لە نزیك چەمی (باسەڕە) دەستگیر بکەن کە باڵندەیەکی کێوی (حاجی لەق لەق) ی راوکردبوو، لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی چەکێك لە جۆری ( کڵاشینکۆڤ).
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
AM:10:55:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت