"پارتی ده‌ست ده‌خاته سلێمانییه‌وه"
ساتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه تیایدا پارتی 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا
وێستگه نیوز-
هه‌ڵسوراوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه بۆ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت ده‌ستبخاته ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه كه زیاتر به‌ناوچه‌ی سه‌وز ناوی ده‌ركردووه‌و له‌ماوه‌ی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه نیلیش هاته پاڵی.
به‌یار عومه‌ر عه‌بدوڵا، كه هاوكات توێژه‌ری بواری ئابوری و سیاسیشه، له‌دوای رێگریكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌بازگه‌ی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر، چه‌ند پۆستێكی له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی كردووه.
به‌یار كه كوڕی مولازم عومه‌ری ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه لایه‌نگیری لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات.
به‌یار له‌پۆستێكیدا ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌مه‌وبه‌ر ته‌قه له ماڵی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر كرا و هه‌وڵی تیرۆركردنی درا له سلێمانی كه پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بوو له‌سه‌ر پشكی پارتی، به‌ڵام ئێستا له پارتی زویره و له سلێمانی دائه‌نیشێت، به مه‌رجێك نه‌شبوه به یه‌كێتی".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "له به‌رامبه‌ردا نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئازاد جوندیانی و عارف ڕوشدی، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بون، به ئاشكرا بون به پارتی، هه‌روه‌ها ڕێباز حه‌ملان و محه‌مه‌د حاجی و مه‌سعود حه‌یده‌ر كه كادری باڵای گۆڕان بون، بون به پارتی و چونه هه‌ولێر و كه‌سیش نه‌یتوانی له گوڵ كالتریان پێبڵێت".
به‌یار عومه‌ر عه‌بدوڵا پێیوایه "ئه‌مانه نیشانه‌كانی ئه‌وه‌ن كه پارتی ده‌توانێت ده‌ستبخاته سلێمانیه‌وه، له‌كاتێكدا یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌ولێر و دهۆكدا هیچیان پێناكرێت. به‌واتایه‌كی تر نیشانه‌كانی هاتنی پارتی به‌ره‌و سلێمانی به ئاشكرا ده‌ركه‌وتوه. كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه و ناكۆكیه لاوه‌كیه‌كان به‌لاوه نه‌نێن و ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و سنورێك بۆ پارتی دانه‌نێن، كۆتاییان نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی حوكمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكه‌ین له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین".
AM:10:26:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 51148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت