بافڵ تاڵهبانی و كونسوڵی فهرهنسا له ههرێمی كوردستان كۆبونهوه
دیکوتینێ و بافڵ تاڵەبانی
وێستگه نیوزـ
بافڵ تاڵهبانی له دهباشان له شاری سلێمانی لهگهڵ ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان كۆبوهوه.
له لاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك، بافڵ تاڵهبانی رایگهیاندووه كه وێڕای پیرۆزباییکردن لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئاماژەش بە پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کوردو فەرەنسا کراوه "بەتایبەت پەیوەندی مێژوویی نێوان یەکێتیی و فەرەنسا کە بەردی بناغەکەی لەسەر دەستی مام جەلال و دڵسۆزی دۆزی کورد خاتوو دانیاڵ میتران و فرانسوا میتران بنیادنرا."
له دیدارهكهدا جەخت لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییەکرایەوە بە گرنگییەوە لەڕۆڵی دڵسۆزانەو برایانەی حکومەتی فەرەنسای روانی لە ھاوکاری و پشتگیرکردنی لە مافەکانی گەلی کورد و پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتیی بۆ سەرخستنی کارەکانی لەھەرێم دووپاتکردەوە.
لەبارەی پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسیەکانی ھەرێم و ناوچەکە، راشکاوانە گفتوگۆکراو بافڵ تاڵەبانی تێڕوانین و دیدگای یەکێتیی لەوبارەیەوە خستەڕوو, تەئکیدی لەھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ھاوپەیمانی دژی داعش کردەوە بەجۆرێک کە خزمەتی زیاتر بە ئیستقراری سیاسی و ئارامی لە ناوچە بکات.
سەبارەت بە توندوتۆڵکردن و باشترکردن و بووژاندنەوەی ژێرخانی ھونەری و کەلتوری و فەرھەنگی لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لەسنوری ئیدارەی سلێمانی, بیروڕائاڵوگۆڕکراو ھەردوولا ھاوڕابوون ئەو پەیوەندییە ببوژێنرێتەوە و کاری ھاوبەش و پرۆژەی کەلتوری لە سلێمانی بەئەنجام بگەیەنن.
PM:11:38:21/09/2019
ئهم بابهته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت