ئه‌مریكا.. له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
له كافییه‌كی وه‌رزشی له لاویه‌تی كارۆلینا روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیسی ناوخۆیی كارۆلینا رایگه‌یاند: روداوه‌كه له‌ناو كافێی Ole Skoolی وه‌رزشی له ناوچه‌ی لانكاسته‌ر له ولایه‌تی كارۆلینا رویداوه و كه‌سێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی به‌ناو سه‌ردانكه‌رانی كافێیه‌كه‌دا كردوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.
پری فایل، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی لانكاسته‌ر داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌داله كافێیه‌كه بوون، وته‌ی خۆیان بده‌ن به پۆلیس و شایه‌تی له‌سه‌ر رووداوه‌كه بده‌ن.
پۆلیسی ناوچه‌كه روداوه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردوه و رایگه‌یاندووه كه تائێستا هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
PM:09:52:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت