بارزانی و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار كۆبونەوە



وێستگە نیوز
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كۆبوەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە (نەسیر ئەلعانی) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق كرد و بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرد.

ئەو پێشوازییەی بارزانی لە ئەلعانی لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی ڕابردوودا (بەرهەم ساڵح) سەرۆككۆماری عێراق و وەفدێكی یاوەری سەردانی بارپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانی كرد بەمەبەستی چەند پرسێك لەنێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت پرسی بودجەی عێرا.


PM:07:54:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو