توركیا كۆڵبەرێكی كورد دەكوژێت



وێستگە نیوز
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، هێزەكانی توركیا كۆڵبەرێكی كوردیان لەسنوری ماكۆ كوشتووە و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو كۆڵبەرە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە كە بڵاوی كردۆتەوە ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەكدارەكانی توركیا لە سنووری بوراڵانی شاری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك بریندار كراوە.

لەبارەی ناسنامەی كۆڵبەرەكەوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ناوی (خالیس كەریم حەمیدزادە)یە و تەمەنی 22 ساڵ بووە و خەڵكی گوندی باڵووڵەی ماكۆ یە خێزانداۆر بووە و بەهۆی تەقەی سوپای توركیاوە دوای بریندار كردنی لاق و ڕانی خالیس، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و كوتان.


PM:06:54:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت