وەزیری دەرەوەی ئێران: رۆحانی هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی نابینێت

‌حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە نیویۆرک هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی نابینێت.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەبێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیشی، " لە خشتەی کارەکانی حەسەن رۆحانی-دا لە شاری نیویۆرک دیداری لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی تێدا نیە".

پێشتر میدیا هەواڵیەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە بڕیاروایە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەریەک لە رۆحانی و ترەمپ دیداریان هەبێت و سەرکردە ئێرانی و ئەمریکیەکانیش چاویان بە یەک بکەوێت.

دوای ئەو هەواڵانە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا کۆنابێتەو و گفتوگۆ ناکات، هەموو سەرکردەکانی ئێرانیش لەگەڵ ئەم بڕیارەدان و باوەڕیان پێیەتی.

دوا پەرەسەندنی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ئێوارەی ئەمڕۆ بوو کاتێک ترەمپ رایگەیاند سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێراندا سەپاندووە.


PM:11:09:20/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 4608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت