كەربەلا... تەقینەوەی بۆمبێك ژمارەیەكی زۆر قوربانی لێدەكەوێتەوە



وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەبازگەیەكی نێوان بەغدا- كەربەلا بۆمبێكی چێنراو بە پاسێكی نەفەر هەڵگردا تەقییەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی بەشێك لەمیدیا عیراقییەكان، تەقینەوەكە لەنزیك خاڵێكی پشكنین بووە لە نێوان بەغدا-كەربەلا كە بۆمبێكی چێنراو بووە بە پاسێكی نەفەرهەڵگردا و ئاماژە بەوەش دەكەن، 9 كەس كوژراوە و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.


PM:08:54:20/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت