كۆبونەوەلای لایەنە سیاسیەكان هەڵوەشایەوە



وێستگە نیوز

بڕیار بوو سبەینێ شەممە، كۆبونەوەی فراوان لەسەر ئاستی باڵای لایەن سیاسیە كوردییەكان لەبارەی چەند پرسێكی گرنكەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبونەوەكە ناكرێت و پارتیش ئەوە دەخاتەڕوو كە یەكێتی داوای نەكردنی كۆبونەوەكەی كردوە.

كاك ئەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند" كۆبونەوەكەی سبەینێ‌ كە بڕیاربوو لەنێوان لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدرێت، هەلوەشاوەتەوە و ناكرێت".

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوەكە هەڵوەشاوەتەوە و ناشزانرێت ئەو كۆبونەوەیە دەكرێت یاخود نا.

ئەو لێدوانەی كاك ئەمین نەجار لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ پێنجشەممە لەبازگەی سماقوڵی ڕێگری لە (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە شاری هەولێر بەمەبەستی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی، ئەو ڕێگرییەش كاردوانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەوچوار چێوەیەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەقە لەبارەگای لقی چواری پارتی لەسلێمانی كرا و پاسەوانەكانی ئەو بارەگایەش وەڵامی تەقەكانیان دایەوە.


PM:05:32:20/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 11944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت