محەمەد جەواد زه‌ریف: ئه‌مریكا نه‌وتی له خوێنی مرۆڤ پێ گرنگتره
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران
وێستگه نیوز ـ
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، سیاسه‌تی واشنتن به‌و جۆره‌یه، كه نه‌وتی عه‌ره‌ب له خوێنی عه‌ره‌ب گرنگتره له‌لای.
زه‌ریف، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای واشنتنه‌وه نه‌وت له خوێنی مرۆڤ گرنگتره".
زه‌ریف ئه‌وه‌شی نووسیوه: "چوار ساڵه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆمبابارانی كوێرانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كرێت، 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژراوون، 20 ملیۆن به ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن. دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی كۆلێرا بوون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه‌ته تاوانباران تا وا له یه‌مه‌ن بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی نووسیوه: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مریكا وه‌ڵامی یه‌مه‌نییه‌كان بۆ ئه‌و دوژمنكاریانه و به ئامانجگرتنی كۆگاكانی نه‌وت به كارێكی سه‌ربازی ره‌تكراوه ده‌زانێت.
هــ. ر
PM:03:49:20/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت