جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله ئاشكرا كرا كه هێرشەکەی سەر لقی چواری ئەنجامدا
بەردەم لقی چواری پارتی شەوی رابردوو
وێستگە نیوز ـ
به‌رپرسێكی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله ئاشكرا ده‌كات كه تیایدا چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان له لقی چوار كردووه تیایدا و ده‌شڵێت: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه".
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه ته‌قه‌یان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرد و تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
له وه‌ڵامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ش كه چه‌كداره‌كان له لقی چواریان كرد، پاسه‌وانه‌كانی لقیش ته‌قه‌یان كرد، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌و ته‌قه‌كردنه‌ی سه‌ر لقی چوار له سلێمانی رانه‌گه‌یاندووه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه یان لێدوانیان نه‌داوه.
كامه‌ران غه‌ریب، كارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند به میدیا فه‌رمییه‌كانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "كاتژمێر 12:27 خوله‌كی شه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری فورد قه‌مه‌ره ره‌نگی ره‌ش گه‌یشته به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی و ده‌سترێژی له باره‌گاكه‌مان كردووه و به خۆشحاڵیه‌وه زیانی گیانی نه‌بووه و پاسه‌وانه‌كانی لقیش وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان داوه‌ته‌وه".
هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌و شوێنه كامێرای لێیه و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه و ئێمه‌ش لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی سلێمانیمان له‌و رووداوه ئاگادار كردوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند: تا ئێستا پۆلیس و ئاسایش هه‌ڵوێستی فه‌رمیان نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان و به‌ر‌ده‌وامن.
جه‌ختیشی كرده‌وه به‌داخه‌وه باره‌گای لقی چوار له سلێمانی كه سیمبول و هێمای پارتی دیموكراتی كوردستانه، چه‌ندین جاری دیكه‌ش هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
PM:02:35:20/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 18288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت