ئه‌مریكا ڤیزا‌ی به سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌خشی
زەریف و روحانی
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری دا ڤیزا‌ی گه‌شتكردنی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی تاران دابین بكات تا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری عه‌لی ره‌زا میر، وته‌بێژی نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكرده‌وه: حكومه‌تی ئه‌مریكا ڤیزا‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دابین كردووه تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببن كه بڕیاره له شاری نیویۆرك ساز بكرێت.
راشیگه‌یاند: بڕیاره سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلولی 2019، حه‌سه‌ن روحانی و جه‌واد زه‌ریف به‌ره‌وی شاری نیویۆرك به‌ڕێبكه‌ون.
رۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: رێگه به حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌دات ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت، به‌ڵام به دوری زانیبوو له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌دا چاوی پێ بكه‌وێت.
PM:10:17:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت