تره‌مپ: گورزه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر ئێران، گورزێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
له‌چوارچێوه‌ی گرژییه‌كانی دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆ له عه‌ره‌بستانی سعودی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌و گورزه‌ی له ئێران ده‌وه‌شێنرێت، گورزێكی به‌هێز ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وابوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئێران له‌وانه‌یه به رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه نه‌كرێت ورایگه‌یاند: با بزانین چی روو ده‌دات، سیناریۆی زۆر له ئارادایه، ئه‌گه‌ر ئاستی هاته كایه‌وه ئه‌وه شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی دووره.
وتیشی: ئێستا ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی وای هه‌یه كه له رابردوودا هێزێكی له‌وجۆره‌ی نه‌بووه، ره‌نگه ئه‌و گورزه‌ش كه له ئێران بوه‌شێنرێت، گورزێكی زۆر به‌هێز بێت.
وه‌ك تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتویه‌تی: له‌وكاته‌وه‌ی هاتومه‌ته ده‌سه‌ڵات، بووینه‌ته وڵاتێكی زۆر به‌هێزی خاوه‌ن فڕۆكه و موشه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی پێشكه‌وتو، ئێستاش ئه‌مریكا به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی سه‌ربازیی جیهانه.
PM:06:56:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 8156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت