ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی وەزارەتی داد دابەشده‌کرێت.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت و مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت به دوو سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕی 378 ملیار دیناری دابین ده‌كات، دووه‌م به‌غدا بڕی 452 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
AM:08:40:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 15220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت