كوه‌یت چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
سوپای کوەیت-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای كوه‌یت رایگه‌یاند كه به‌شێك له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یت به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك سوپا حاڵه‌تی ئاماده‌باشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ پله‌ی یه‌ك به‌رزكردوه‌ته‌وه و مه‌به‌ست له‌و كاره‌شی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێشوه‌خت و ئاماده‌گیریی سوپا بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای كوه‌یت رایگه‌یاندوه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشی سوپا بۆ پاراستنی ئاسایشی و سه‌لامه‌تیی خاك و ئاو و ئاسمانی وڵاته له هه‌ر پێشهاتێك.
به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و شه‌ڕی یه‌مه‌ن و هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی گه‌روی هورمز، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه وڵاتانی ناوچه‌كه له ئاماده‌باشیدا بن.
PM:10:49:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت