مەترسیدارترین ژنی جیهان چی بەسەرهات؟

‌کلاودیا ئۆتچوا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی مەکسیک رایگەیاند لاشەی کلاودیا ئۆتچوا، سەرۆکی باندێکی کوشتن و تیرۆرکردن دۆزراوەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە لاشەی کلاودیای تەمەن 34 ساڵ لە ماڵێکدا لە دوورگەی مۆسالان لە شاری کۆلیاکان دۆزراوەتەوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە لاشەی ئەو ژنە کە لە وڵاتەکەیدا بە " مەترسیدارترین ژنی جیهان " ناسراوە لە ماڵی پیاوێکدا دۆزراوەتە کە لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندا لەگەڵ کلاودیا بووە.

بەپێی قسەی ئەو پیاوە کە تا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە،"کلاودیا رۆژی 14 ی ئەم مانگە رۆیشتووە بۆ ماڵەکەی ، پیاوەکە هەوڵی داوە کلاودیا لە خەو خەبەر بکاتەوە بەڵام کاتێک دەستی لێداوە بۆی ئاشکرا بووە کە مردووە و ئەویش پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە".

راپۆرتە رۆژنامەوانیە ناوخۆییەکانی مەسکسیکیش ئاماژە بەوە دەکەن کلاودیا بە رووداوی خنکان گیانی لەدەستداوە، لەسەر جەستەشی ئاسەواری مادەی کهولی پێوەبووە، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن تا بزانرێت کێ لە پشت رووداوەکەوەیە.

کلاودیا ئۆتچوا پێشتر لە وڵاتەکەیدا نمایشکارێکی بەناوبانگی جلوبەرگ بووە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی باندی لۆس ئەنتراکسی مەترسیدار.

دوای دەستبەسەرکردنی هاوڕێکەی رۆدریگۆ گامبوا کە پێشتر سەرۆکی ئەو باندە بوو، کلاودیا چەندین کاری کوشتن و تیرۆرکردنی ئەنجامداوە بی ئەوەی دەسەڵاتدارانی مەکسیک بتوانن دەستگیری بکەن.

کلاودیا هاوسەری کارتڵ سینالوا بازرگانی مادە هۆشبەرەکان بوو و خاوەنی سێ منداڵ بوون ، بەوە ناسرابوو کە بەردەوام وێنەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکردەوە و بەردەوام ژیانە خۆشگوزەرانەکەی خۆی نیشان دەدا، کلاودیا خاوەنی یەختی گەورەو ئۆتۆمبێلی گرانبەها بوو.


ش . ر
 
 


PM:05:19:18/09/2019








ئه‌م بابه‌ته 6572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو