ترەمپ: سزاکانی سەر ئێران قورستر دەکەین
دۆناڵد ترەمپ و وەزیری خەزێنەی ئەمریکا
وێنە: ئەرشیف
وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، داوای لە وەزیری خەزێنەی وڵاتەکەی کردووە سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران قورستر بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتەری خۆی نوسیوویەتی، " داوام لە ستیڤ منوشین وەزیری خەوزێنەی وڵاتەکەمان کردووە کە سزاکانی سەر ئێران قورستر بکات".
لە دوای ساڵی 2015 وە و بەتایبەتیش دوای کشانەوەی تاکلایەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕۆن و سەرکردەکانی هەردوو وڵات لێدوانی توند بەرامبەر یەکتر دەدەن.
PM:04:40:18/09/2019
ئهم بابهته 3628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت