رۆحانی: یه‌مه‌نییه‌كان ناوه‌ندێكی پیشه‌سازیان له ئارامكۆ كردوه‌ته ئامانج نەک قوتابخانە و نەخۆشخانە
وێستگه نیوز ـ
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، یه‌مه‌نییه‌كان قوتابخانە و نەخۆشخانەیان بۆردوومان نەکردووە بەڵکو ناوه‌ندێكی پیشه‌سازیان له ئارامكۆ كردووه‌ته ئامانج.
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، یەمەنیەکان قوتابخانە یاخود نەخۆشخانەیەکیان لە ئارامکۆ بۆردومان نەکردووە بەڵکو ناوەندێکی پیشەسازییان بە ئامانج گرتووە.
رۆحانی وتیشی، "بەم کارەیان یەمەنیەکان هۆشداریان داوەتە ئەوانەی شەڕی یەمەنیان دەستپێکردووە".
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان شەڕی یەمەنیان دەستپێنەکردووە، ئەوە سعودیە و ئیمارات و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوون شەڕیان لە یەمەن دەستپێکرد و ئەو وڵاتەیان وێران کرد.
جێی ئاماژەیە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ کە سعودیە خاوەندارێتی دەکات، سعودیە و ئەمریکاش ئێرانیان تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشانەوە بووە.
AM:10:10:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت