به‌رپرسیكی ئه‌مریكا: له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئێران تێوه‌ده‌گلێنین
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی ئێران له هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆ له سعودیه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت، بڵاویكرده‌وه: له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه موشه‌كه‌كان له خاكی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی سعودیه كراوه، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌ی كه پرسیارێكی له‌وباره‌یه‌وه لێكرا كه ئایا موشه‌كه‌كان له ئێرانه‌وه بووه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی :"به‌ڵێ".
وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتیی خۆیان له هێرشه‌كه راگه‌یاندوه، چه‌ند جارێكیش ئێران ره‌تیكرده‌وه له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، دوایین جاریش حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه گه‌لی یه‌مه‌ن به‌رگری له‌خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان بۆ به‌رگریكردن بووه.
PM:08:43:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت