ئه‌ردۆغان به هه‌نجیر وه‌ڵامی دۆندرمه‌كه‌ی پوتنی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا و سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌نجیره‌ی پێشكه‌ش به میوانه‌كانی كرد.
له په‌راوێزی كۆبووه‌نه‌وه سێ قۆڵییه‌كانیان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، هه‌نجیری ناوچه‌ی ئایدن-ی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و حه‌سه‌ن روحانین سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد.
میدیا جیهانییه‌كان هه‌نجیره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆندرمه‌یه چواندوه كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ روسیا له 27ی ئابی 2019، ڤلادیمێر پوتن پێشكه‌شی كرد.
رۆژی دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تورکیا و روسیا و ئێران لە ئەنقەرە لەبارەی بارودۆخی سوریا و درێژەپێدەرەی پرۆسەی ئاشتیی ئاستانە کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو سازكرا و دۆخی ئیدلب و رۆژهەڵاتی فورات بابەتی گەرمی کۆبونەوە سێ قۆڵییەکە بوو.
PM:08:10:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت