وێستگه نیوزـ
به كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی عیراق پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانی له فایه‌ق شێخ عه‌لی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ته‌مه‌دون سه‌نده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌نان فه‌تلاوی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كارواری ژنان هه‌یبوو.
پێشتر چه‌ند په‌له‌مانتارێكی عیراق واژوویان كۆكردبوه‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له فایه‌ق شێخ عه‌لی بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، په‌رله‌مانی عیراق پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابرد.
لابردنی پارێزبه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌هۆی داواكارییه‌كانی حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده و راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق بوو بۆ كاروباری ژنان كه 3 جار داواكاریی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای داد به‌رزبكردوه‌وه و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه ناوی زرٍاندووه و "پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر شه‌ره‌فی ژنانی عیراق" كردوه.
فایه‌ق شێخ عه‌لی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هێرشیكردبووه سه‌ر فه‌تلاوی و قسه‌ی نه‌شیاوی پێ وتبوو.
شێخ عه‌لی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كردبوو كه واژویان بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر كۆكردبوه‌وه و پێی وتبوون: "ئێوه یاری به ئاگر ده‌كه‌ن".