بۆچی منداڵانی ساوا کاتێک دەگرین فرمێسکیان نیە؟

‌منداڵێکی ساوا


وێستگە نیوز-

منداڵانی تازە لەدایک بوو بەشێوەیەکی گشتی زۆر دەگرین، گریانەکەشیان هێمایەکە بۆ باری تەندروستی و بەهێزی لەشیان، بەڵام بەپێچەوانەی منداڵانی دیکەوە کاتێک دەگرین هیچ فرمێسکێک لە چاویان نایەتە خوار.

فرمێسک گرنگە بۆ پاراستنی چاو و هێشتنەوەی شێداری و تەڕی چاو، بەڵام منداڵی ساوا بە هیچ شێوەیەک لەکاتی گریاندا فرمێسکیان نیە بەتایبەت لە چەند هەفتەیەکی سەرەتای لەدایکبوونیاندا هۆکاری ئەمەش ئەوەیە منداڵی ساوا کاتێکی زۆری پێویستە بۆ کردنەوەو گەشەکردنی کەناڵەکانی رشتنی فرمێسک لە چاویدا. 

چاوی منداڵی ساوا فرمێسک بەرهەمدەهێنێت بۆ پاراستنی چاو و هێشتنەوەی بە شێداری بەڵام کەناڵەکانی هێندە بەهێز نیە بتوانێت بیکاتە دڵۆپە فرمێسک و بەسەر کوڵمەکانیدا بێتە خوارەوە.

سێگ تیمبەرلاین، پزیشکی منداڵان لە کالیفۆرنیا، دەڵێت،"دوای سێ تا چوار هەفتە لە منداڵی ساوادا کەناڵەکانی رشتنی فرمێسک گەشە دەکەن هەر لەبەرئەوەشە منداڵانی ساوا لە سەرەتای لەدایکبوونیاندا فرمێسکیان نیە".

لەلایەکی دیکەشەوە منداڵانی ساوا لە دوو هەفتەی یەکەمدا هیچ عارەقێک دەرنادەن چونکە ئەو کەناڵانەی بەرپرسن لە دەردانی عارەق لە منداڵی ساوادا گەشەیان نەکردووە.

لە جەستەی مرۆڤدا دوو گلاندە رژێن هەن کە بەرپرسن لە دەردانی عارەق، لە منداڵی ساوادا هەرچەندە هەردوو گلاندە رژێنەکە هەن بەڵام عارەق دەرنادەن. 

لەبەرئەوەی منداڵانی تازە لەدایکبوو ناتوانن عارەق بەشێوەیەکی تەواو دەربدەن پزیشکان ئامۆژگار باوانیان دەکەن لە پلەیەکی گەرمای هاوسەنگدا رایانبگرن و لەگەڵ هەستکردن بە بەرزی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکانیان و کەمبوونەوەی چالاکی دەست و پێیەکانیان پێویستە بە زوویی جلوبەرگی زۆر لەبەر منداڵەکانیان دابنێن و هەوای ژوورەکایان بگۆڕن، هاوکات رێگە لە سەرمابوونی منداڵەکانیشیان بگرن.


ش . ر 

سەرچاوە : لایف ساینس


PM:04:32:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو