لە کۆشکی بلنهایم شتێکی سەیر دزرا


وێستگە نیوز-

دوێنێ شەممە کۆشکی بلینهایم-ی بەناوبانگ لە باشوری بەریتانیا رووداوێکی "دزیکردنی سەیر" تێیدا روویدا.


بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی دوێنێ شەممە لەناو کۆشکی بلنهایم " تەوالێتێکی ئاڵتوونی" دزراوە کە ماوەی سێ رۆژە لە کۆشکەکەدا دانراوە.

نرخی تەوالێتە ئاڵتوونیەکە نزیکەی یەک ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینیە و لە ئاڵتوونی عەیارە 18 دروستکراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە رادیۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاندووە پۆلیس دوای ماوەیەکی کەم لە دزینی تەوالێتە ئاڵتونیەکە توانیویەتی بیگەڕێنێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکیش دزییەکە لە کاتی شەودا لە کۆشکەکەدا روویداوە، هەر دوێنێش بەرپرسانی کۆشکەکە داخستنی کۆشکەکەیان راگەیاند بە هۆکاری " بارودۆخی چاوەڕواننەکراو".

پۆلیسی ناوخۆیی شارەکەش رایگەیاند دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوەو کە کاتژمێر 4:57 ی بەرەبەیان روویداوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش داوە تەوالێتەکە لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی ماوریزیۆ کاتیلان دیزاینکراوەو پێشتر لە مۆزەخانەی گۆگنهایم لە نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش کراوە.

کۆشکی بلنهایم دەکەوێتە ناوچەی ئۆکسفۆرد شایەر لە باشوری بەریتانیا لەگەڵ ئەوەی کۆشکی شاهانە نیە بەڵام نازناوی کۆشکی پێدراوە، لە نێوان ساڵانی 1705 و1722 دروستکراوە ، لە ساڵی 1987 لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە خرایە لیستی کەلەپوری جیهانی.

ش. ر


PM:02:05:15/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 4080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت