لە پشکنینی سۆنەردا "منداڵێکی شەیتانی" دەرکەوت


وێستگە نیوز- 

دایک و باوکی کۆرپەیەک تووشی سەرسوڕمان بوون دوای ئەوەی"وێنەیەکی ترسناک"ی کۆرپەکەیان لە پشکنینی سۆنەردا دەرکەوت.

وێنەی کۆرپەلەکە کە دایکەکە " کۆرپە شەیتانیەکە" ناویبردووە، بەخێرایی بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەوە و قسەی زۆری لەسەر کرا و باوکیشی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. . 

ئیانا ئاڵستۆن کە دایکی کۆرپە کچەکەیە و تەمەنی 17 ساڵە دوو وێنەی کۆرپەکەی لەسەر هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیویەتی، " لەگەڵ ئەوەی زۆربەی منداڵان خۆیان لە کامێرا دەشارنەوە، سەیری منداڵە شەیتانەکەی من بکەن".  

ئەو پۆستەی لەلایەن دایکی منداڵەکەوە کراوە  15 هەزار جار لایک کراوەو 16 هەزار جاریش لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دووبارە بڵاوکراوەتەوە.  

دایکی کۆرپەکە ئاماژەی بەوەشکردووە دکتۆرەکەی پێی راگەیاندووە منداڵەکەی ئاساییە و لە دۆخێکی باشدایە و شتێکی سەیر نیە کە کۆرپەکان لە وێنەکاندا بەو شێوەیە دەربکەون. 


ش . ر


AM:11:33:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو