مردنی پزیشکێک ، کارێکی قیزەونی ئاشکراکرد


وێستگە نیوز- 

خێزانی دکتۆرێکی ئەمریکی تووشی شۆک بوون پاش ئەوەی چەند رۆژێک دوای مردنی لە ماڵەکەیدا پاشماوەی 2200 کۆرپەلەی مردوویان دۆزییەوە. 

تۆڕی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە،ئۆڵریش کلۆفەر ئەو دکتۆرەیە کە  پێش سێ رۆژ مردووە خێزانەکەشی چوونەتە ماڵەکەی بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانی کۆبکەنەوە و لە گەڕان و کۆکردنەوەدا تووشی شۆک بوون کاتێک پاشماوەی ئەو کۆرپەلە مردووانەیان دۆزیوەتەوە. 
لە بەیاننامەیەکیشدا پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوە داوە تا ئێستا بەڵگەی تەواوەتی نیە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هیچ پرۆسەیەکی لەباربردنی منداڵ لە ماڵەکەدا.

راپۆرتە رۆژنامەوانیە ناوخۆییەکانی شارەکە ناسنامەی دکتۆرەکەیان ئاشکراکردووە و رایانگەیاندووە دکتۆر ئۆلریش لە بەشی ژنان لە شاری ساوس باند لە ویلایەتی ئیندیانا کاری کردووە، بەڵام ساڵی 2015 لە کارەکەی دوورخراوەتەوە دوای ئاراستەکردنی تۆمەتێک کە رێنماییەکانی حکومەتی ناوچەکەی پشتگوی خستووەو پرۆسەی لەباربردنی  کۆرپەیەکی بۆ کچێکی 13 ساڵ ئەنجامداوە.

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە لە ئێستادا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە. 


ش . ر


PM:04:13:14/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 28680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو