كچێكی شا سزا درا
وێستگه نیوز -
به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له كارێكی توندوتیژیدا، دادگایه‌كی فه‌ڕه‌نسا سزای 10 مانگ زیندانیكردنی بۆ شازاده حه‌سه كچی سه‌لمان كچی پادشای سعودیه ده‌ركرد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی راگرت.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سزادانی كچه‌كه‌ی پادشای سعودیه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانه له كارێكی توندوتیژیدا، به شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵه‌كه‌دا چه‌ك به‌كارهاتووه به مه‌به‌ستی رفاندنی كرێكارێك، كه ساڵی 2016 كاری چاكسازیی له‌ناو شوقه‌كه‌ی شازاده‌دا له پاریس كردووه.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دادگا بڕیاریدا به غه‌رامه‌كردنی شازاده‌ی سعودیه به‌بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ.
به‌گوێره‌ی دادگا ئه‌شره‌ف عیدی كرێكار به پۆلیسی راگه‌یاندووه كه پاسه‌وانی تایبه‌تی شازاده هه‌ردوو ده‌ستی به‌ستووه‌ته‌وه و ده‌ستی كردووه به لێدانی و ناچاری كردووه قاچی شازاده ماچ بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شازاده تۆمه‌تباری كردبوو به‌وه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه.
هاوكات دادگا بڕیاری دا به سزادانی رانی سه‌عیدی پاسه‌وان به هه‌شت مانگ زیندانیکردن له‌گه‌ڵ راگرتنی سزاكه و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی پێنح هه‌زار یۆرۆ.
پێشتر داواكاری گشتیی فه‌ڕه‌نسا داوای هه‌شت مانگ زیندانیكردنی بۆ پاسه‌وانی تایبه‌تی شازاده كردبوو له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌ك داوای سزادانی دارایی كردبوو به پێنج هه‌زار یۆرۆ.
شازاده حه‌سه هاوكات خوشكی جێنشینی ئێستای سعودیه (محه‌مه‌د بن سه‌لمان)ه و مانگی 11ی ساڵی 2017 فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌رچوو، به‌ڵام هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه (شازاده و پاسه‌وانه‌كه‌ی) ره‌تیانكرده‌وه هیچ سه‌رپێچییه‌كیان كردبێت.
AM:09:37:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 8636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت