گۆی زه‌وی چاوه‌ڕوانی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌سارۆچكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی روو بدات كه ماوه‌ی 19 ساڵه رووی نه‌داوه.
زانایانی گه‌ردونناسی پێشبینیان كردوه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌سارۆچكه‌یه‌كی زه‌به‌لاح به‌ناوی "2000QW7" له گۆی زه‌وی نزیك ببێته‌وه كه پانییه‌كه‌ی 650 مه‌تر و درێژییه‌كه‌ی 310 مه‌تره و به‌خێرایی 23 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌جوڵێت.
به‌وته‌ی زانیایان هه‌سارۆچكه‌كه به‌لای زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و ته‌نها 8 ملیۆن كیلۆمه‌تر لێی دوو ده‌بێت، دوایه‌مین جاریش كه ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه به‌لای زه‌ویدا رۆیشتووه، ساڵی 2000 بووه، پێشبینیش ده‌كرێت جگه‌له‌مجاره، ساڵی 2038 دجارێكی دیكه هه‌ساره‌ی ناوبراو له زه‌وی نزیك ببێته‌وه.
زانایانی گه‌ردونناسی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به هه‌لێكی زێڕین ده‌زانن تا بتوانن له‌نزیكه‌وه لێی بكۆڵنه‌وه و رووی هه‌ساره‌كه‌ش ببینن، له هه‌مانكاتیشدا هۆشدارییش له‌وه ده‌ده‌ن كه نزیكبونه‌وه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان به‌گشتی له زه‌وی مه‌ترسیداره و ره‌نگه به‌ر زه‌وی بكه‌ون.
PM:05:26:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت