توێژینەوەیەک راگرتنی پیری ئاشکرا دەکات


وێستگە نیوز ـ

زانایان تووشی سەرسوڕمان بوون دوای ئەوەی لە توێژینەوەیەکەوە بەشێوەیەکی رێکەوت بۆیان ئاشکرا بوو کە رێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی رێگری لە پیری بکرێت و هەروەها کەسێک کەمتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێت.


توێژینەوەکە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەسەر نۆ کەس ئەنجام درا و دەربارەی چالاکی و ناچالاکی خانەکانی غودەی سنگ ئەنجامدرا کە غودەیەکە هۆرمۆمی سیمۆسین دەردەدات کە بەرپرسە لە رێکخستنی بەرگری خانەکانی لەش و یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی خانە لیمفاویەکان.

لە ماوەی توێژینەوەکەدا زاناکان بۆماوەی یەک ساڵ سێ دەرمانیان بە نەخۆشەکان دا کە بریتی بوو لە هۆرمۆنی گەشە و دوو دەرمان بۆ شەکرە، هۆکاری پێدانی دەرمانی شەکرەش بە  خۆبەخشەکان ئەوەبوو کە توێژینەوەکانی پێشتر ئەوەیان ئاشکرا کردبوو لەگەڵ ئەوەی هۆرمۆنی گەشە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی غودەی سنگ بەڵام هەندێک جۆری شەکرە دروست دەکات.

دوای وردبوونەوە لە دەئەنجامەکان و وەرگرتنی نمونەی خوێنی بەشداربووان زاناکان بە رێکەوت گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی لەم توێژینەیەوە کە ئەوان بۆ مەبەستێکی دیکە ئەنجامیان داوە تەمەنی بەشداربوان بە رێژەی دوو ساڵ و نیو کەمیکردووە.  

ستیڤ هۆرڤاس کە یەکێک لە زانا بەشداربووەکانی ئەو توێژینەوەیە سەرسوڕمانی خۆی بەو دەرئەنجامە راگەیاندووە.

  لەلایەکی دیکەشەوە  توێژەرەکان ئەوەشیان راگەیاندووە ئەم دەرئەنجامەی پێیگەیشتوون لە ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەتاییە و تەنها لەسەر نۆ کەس کراوە، و ئەگەر توێژینەوەکانی داهاتوو هەمان دەرئەنجامیان سەلماند ئەمە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ژیانی مرۆڤ و چاودێری تەندروستی و درەنگ پیربوون جێدەهێڵێت.


PM:02:13:08/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 9236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو