بەشێوەیەکی کتوپڕ وازهێنانی لە هونەر ڕاگەیاند
وێستگە نیوز -
نیکی میناج، گۆرانبێژی ڕاپی ئەمریکی، بەشێوەیەکی کتوپڕ وازهێنانی خۆی لە هونەر ڕاگەیاند و بەم هەواڵەش هەوادارانی تووشی شۆک کرد.
میناج-ی تەمەن 36 ساڵ لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە کە زیاتر لە 20 ملیۆن فۆلۆوەرزی هەیە دوێنێ پێنجشەممە لە پۆستێکیدا نوسی، " بڕیارم دا واز لە گۆرانی وتن بهێنم و خێزانێک دروست بکەم".
لە مانگی 6 ی ئەمساڵ نیکی میناج ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کینیت بیتی کوڕەهاوڕێی بکات و دواتریش ناوی خۆی لە تویتەرەکەی گۆڕی بە خانمە بیتی، بەڵام ئەوکات بە فەرمی ئاشکرای نەکرد کە هاوسەرگیریەکەی کردووە یاخود نا .
ناوبانگی ئەم ڕاپەرە ئەمریکیە پێش 10 ساڵ گەیشتە لوتکە ئەوکاتەی ئەلبومەکەی بە ناوی " هەینی پەمەیی - pink friday" بڵاوکردەوە، میناج بە لێدوانە ڕاشکاوەکانی و جیاوازی بۆچوونی لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانی و قژە ڕەنگاوڕەنگەکەی ناسراوە.
نیکی میناج، تا ئێستا شەش خەڵاتی موزیکی بەدەستهێناوە و یەکێکە لەو ئەمریکیانەی زۆرترین خەڵاتی موزیکی بردووە، یەکێکیش بوو لە دادوەرانی پرۆگرامی ئەمریکان ئایدڵ، لەساڵی 2016 ش لە لیستی 100 کەسایەتیە کاریگەرەکەی گۆڤاری تایم ناوی هات.
AM:10:24:06/09/2019
ئهم بابهته 10836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت