له‌سه‌ر هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ماهیر حه‌سه‌ن هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز -
هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری دراما و نواندن ئه‌حمه‌د جۆڵا هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌نی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و خزمه‌ت ده‌كات و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه هونه‌رییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2019 ئه‌حمه‌د جۆڵا هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری دراما و نواندن له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌نه‌وه په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د جۆڵا له په‌یامه‌كه‌یدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی هونه‌رمه‌ندان له په‌یجه‌كانه‌وه بووه‌ته دیارده، له كاتێكدا هونه‌رمه‌ندان خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌ناو خه‌ڵكدا، چۆن ده‌بێت به‌وشێوه‌یه هه‌واڵی ناڕاستیان له‌سه‌ر بڵاوبكرێته‌وه.
به‌وپێیه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هاوڕێیه‌كی نزیكی هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌نه، له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، له‌كاتێكدا هه‌واڵی مردنی ماهیر حه‌سه‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و سه‌رقاڵی كارێكی سینه‌ماییه، ئه‌و خزمه‌ت ده‌كات به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه هونه‌رییه‌كانی.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژی بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌خوازێت و پێیوایه ده‌بێت هه‌مووان كار بۆ دڵخۆشكردنی یه‌كتر بكه‌ن، نه‌ك به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردن دڵی یه‌كتر نیگه‌ران و ناخۆش بكه‌ن.
ناوبه‌ناو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر مردنی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی كورد بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش بووته جێی نیگه‌رانی، به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرجار كه‌سه‌كان خۆیان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر زیندوێتی خۆیان بده‌ن.
PM:06:04:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت