ئەکتەرەکانی ناو درامای "خوان وغول" چیان بەسەرهات؟
خوان و مۆنیکا
وێستگە نیوز-
هەریەک لە مۆنیکا و خوان، ئهكتهری ناو درامایەکی مەکسیکی بوون بهناوی "خوان وغول" كه لە ساڵی 1997 لە کوردستان نمایش دەکرا، ئهوان دوو ئەکتەری ناسراوبوون و هەوادارێکی زۆریان هەبوو و تا ئێستاش لەبیری ههندێكدا ماون.
درامای خوان و غول ساڵی 1997 بە دۆبلاژی عەرەبی کە لە کەناڵێکی لوبنانیەوە وەرگیرابوو لە باشوری کوردستان پەخش دەکرا، دراماکە لەناو بینەرانی ئەوکاتەی کورد دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و بینەران بە تاسەوە چاوەڕوانی پێشکەشکردنی ئەڵقەی نوێییان دەکرد.
لە درامای خوان و غول-دا، دوو ئەکتەر رۆڵی سەرەکیان تێدا دەگێڕا، خانمێك بهناوی ئیدیس گۆنزالیس رۆڵی مۆنیکا –ی دهبینی، مۆنیكا بە سەرنجڕاکێشی و رۆڵەکەی له دراماكهدا، هەوادارێکی زۆری هەبوو، هەروەها ئهوی دیكهش بهناوی ئیدواردۆ پالۆمۆ ئەکتەرێکی دیکەی سەرەکی ناو دراماکە بووکە بهناوی خوان رۆڵەکەی دەگێڕا.
لەئێستادا لای خەڵکی و بەتایبەتیش بینەرانی دراماکە رەنگە ئەوە پرسیار دروست بووبێت كه ئایا هەریەکە لە مۆنیکا و خوان چیان بەسەرهاتووە؟
ساڵی 2016 مۆنیکای ناو درامای خوان و غول دووچاری شێرپەنجەی هێلکەدان بوو بەڵام بەردەوام بە سەرنجڕاکێشی و بوێرییەکەی لە روبەڕوبوونەوەی نەخۆشیەکەیدا دەناسرایەوە، ئیدیس گۆنزالیس واتە مۆنیکا خاوەنی کوڕێکی 14 ساڵ بوو لە هاوسەرەکەی کە ناوی لۆرێنزۆ لازۆ مارگینە.
هاوكات ئیدواردۆ پالۆمۆ کە رۆڵی خوان-ی لەناو دراماکەدا دهبینی هەروەک مۆنیکا بە رۆڵەکەی هەوادارێکی زۆری هەبوو و لەوکاتەدا دراماکە لە یەکەمینی ئەو درامایانە بوو کە لەناو بینەرانی کوردا تهماشا دەکرا.
ئیدواردۆ پالۆمۆ لە مانگی ئایاری 1962 لە شاری مەکسیکۆی پایتەختی مەکسیک لەدایکبووە، تا مردنیشی، رۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلم و درامادا پێدرا و ناوبانگی بەرفراوانیشی بەتایبەت لە دوای ساڵی 1993 بوو بە دیاریکراویش ئەوکاتەی رۆڵی سەرەکی لە درامای خوان و غول-دا گێڕا، خوان بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەری ئەمریکای لاتین دادەنرا لەوکاتەدا.
ساڵی 2003 و لە تەمەنی 41 ساڵیدا ئیدواردۆ پالۆمۆ واتە خوان-ی ناو درامای خوان و غول ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووداشدا و بە دیاریکراوی رۆژی پێنجشەممە، مردنی مۆنیکا بووە هەواڵی میدیاکان، ئهوهش دوای چەند ساڵێک ململانێ لەگەڵ شێرپەنجەی هێلکەدان ماڵئاوایی لە ژیان کرد و هەتا پێش مردنیشی ئەم خانمه ئەکتەر و سەماکارە مەکسیکیە تەمەن 53 ساڵە، لە کارە هونەرییەکانی دانهبڕابوو.
ش . ر
PM:07:38:03/09/2019
ئهم بابهته 6668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت